پەرلەمان لە كرێی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگە ئه‌هلییه‌كان دەكۆڵێتەوە
K24 - ھەولێر
لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، لە جێبەجێ نەكردنی بڕیاری داشكاندنی كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا ئەھلییەكان دەكۆڵێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9/2/2020 لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به سه‌رپه‌رشتی عەبدوسەلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنەکە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی گرینگ تاوتوێكران له‌وانه جێبه‌جێ نه‌كردنی سیستمی په‌ڕینه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك زانكۆی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی داشكاندنی كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگە ئه‌هلیه‌كان".
ئاماژە بەوەشكراوە: "به مه‌به‌ستی به‌رچاو روونی و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا لیژنه به نوسراوێكی فه‌رمی له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوای له وه‌زیری خوێندنی باڵا كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه ئاماده بێت".
ئەوەشخراوەتەروو: "ته‌وه‌رێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ده‌رچوواندنی رێنمایه‌كانی مۆڵه‌تی خوێندن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاوتا كردنی ده‌رچوانی زانكۆكانی كتاب و قه‌ڵه‌م و نور و حه‌دبا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به نووسراوێكی فه‌رمی له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوا له سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کرا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی لیژنه‌کە ئاماده بێت به مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی و روونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی دره‌نگ كه‌وتنی ئه‌و بڕیارانه".
ھ.م