ئه‌ردوغان: كوردستان له باكووری عێراق هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت با بچێت له‌وێ بژیت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان سزای له‌سێداره‌دان په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا ئه‌ویش واژۆی ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان قسه‌ی كرد و گووتی: ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌كه‌ون و له توركیا شوێنێك به‌ناوی كوردستان نییه و كوردستان ته‌نیا له باكووری عێراق هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با بچێته ئه‌وێ.
ئه‌رۆغان جارێكی دیكه باسی سزای له سێداره‌دانی كرده‌وه و گووتی: په‌رله‌مان سزای له‌سێداره‌دان په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا ئه‌ویش واژۆی ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، به‌ر له ماوه‌یه‌كیش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی توندی له سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په گرتبوو، كه ناوی كوردستانی هێنابوو و ئه‌ردوغان ده‌می قسه‌كانی له ته‌مه‌للی كرد و گوتی: "له توركیا هه‌رێمی رۆژئاوا هه‌یه، هه‌رێمی رۆژهه‌ڵات هه‌یه و هه‌رێمی باشووری رۆژهه‌ڵاتیش هه‌یه، به‌ڵام هیچ هه‌رێمێك نییه به ناوی كوردستان، كوردستان ته‌نیا له باكووری عێراق هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت با بچێت له‌وێ بژیت".
H.B