ئامانجی پارتی بۆ په‌له‌كردن له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
زانا مه‌لا خالید، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، له باره‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، كاتێكی زۆرمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان دا، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بین، به‌ڵام یه‌كێتی له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بوو.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كردبا، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگمان به كاندیدی ئه‌وان ده‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
گوتیشی: "ئامانجی پارتی له په‌له كردن له دانیشتنی ئه‌مرۆ بۆ ئه‌وه بوو، كه چیتر خه‌ڵكی كوردستان له چاوه‌ڕوانیدا نه‌هێڵینه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بكه‌ین و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كارا بكه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه‌دا ڤالا فه‌رید وه‌ك سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قاوه‌چی وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
له‌كاتێكیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ئیستحقاقی یه‌كێتی داده‌نرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد، بۆیه ڤالا فه‌رید، وه‌ك سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێك ده‌كه‌وێت و كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كات.
H.B