توركیا په‌رده له‌سه‌ر نهێنی كوژرانی خاشقچی لاده‌بات
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "NBC News"ـى ئه‌مه‌ریكی له 3 سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له لێكۆڵینه‌وه‌كانی توركیا له پرسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودییه بڵاویكرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره به واشنتۆنی راگه‌یاندووه، كه ژماره‌یه‌ك ئامێری سیخوڕیكردنیان به نهێنی له‌ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ هه‌ن، كه ساته‌كانی كوشتنی خاشقچیان تۆماركردووه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و تۆڕه میدیاییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی توركیا به ئه‌مه‌ریكایان راگه‌یاندووه، ئه‌وان پشتڕاستن له‌وه‌ی خاشقچی له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ته‌وه كوژراوه، كه تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره له سعوودییه‌وه هاتوونه‌ته باره‌گای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵ، چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگیش ده‌ست ئه‌نقه‌ره كه‌وتوون كه رووداوه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ تۆڕه میدیاییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاشكرایانكردووه، "توركیا ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی سیخوڕیكردنه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، كه به‌نهێنی له‌ناو باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه جێگیر كردبوون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێش رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگییان ده‌ستكه‌وتووه كه ساته‌كانی كوشتنی خاشقچییان تۆماركردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی دیكه هه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن، چۆن تیمه 15 كه‌سییه‌كه‌ی سعوودیه له رۆژی 2ی ئه‌م مانگه هاتوونه‌ته توركیا، كه هه‌مان ئه‌و رۆژه بووه كه خاشقچی سه‌ردانی باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردبوو و دواتر دیارنه‌ماوه".
به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ش پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و 15 به‌رپرسه سعوودییه‌ی سه‌ردانی توركیایانكردووه له‌ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی جیاوازی تایبه‌ته‌وه گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌درێژایی گه‌شته‌كه‌یان له سه‌رانسه‌ری ئیسته‌نبوڵ له‌یه‌كتر دانه‌بڕاون و وێنه‌كانیشییان له رۆژنامه‌یه‌كی توركی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
پێشتریش ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاندبوو، ئه‌ندامێكی ئه‌و تیمه سعوودیه‌ی سه‌ردانی توركیای كردبوو، پسپۆڕی بواری توێكاری ته‌رمه‌كان بووه، له‌كاتێكدا ئه‌وانی دیكه وه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپا له‌ناو هێزه‌كانی سعوودیه كارده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی توركیا دووپات ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌و 15 كه‌سه خاشقچییان كوشتبێت و ته‌رمه‌كه‌شیان گواستبێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی كونسۆڵخانه".
تۆڕی میدیایی "NBC News"ـى ئه‌مه‌ریكی ئاشكراشیكرد، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ن، كه هێشتا له راگه‌یاندنه‌كاندا باس نه‌كراون، له‌وانه‌ش چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی كه له ساتی كوشتنی خاشقچیدا تۆماركراون و دواتر ئه‌و به‌ڵگانه به ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ده‌ستكه‌وتووه، كه ده‌یسه‌لمێنن، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، ده‌سه‌ڵاتداری كرداریی شانشینی سعوودیه فه‌رمانی كردووه، خاشقچی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندرێت و كارێك بكرێت متمانه‌ی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سعوودیه لا درووست بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه "هیومه‌ن رایتس وۆچ" بوونی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ئاشكرا ده‌كات، كه تێوه‌گلانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌و كه‌یسه‌دا ده‌سه‌لمێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ده‌ستبه‌جێ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به دیارنه‌مانی خاشقچی ئاشكرا بكات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكه‌ره‌وه هه‌ن، كه تێوه‌گلانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نووسه بێسه‌روشوێن بووه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌ئامانجكردنی خاشقچی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سعوودییه‌وه ریاز به‌ته‌واوه‌تی په‌یمانی ڤیه‌ننای پێشێل كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداریدا و گوتی: "ئه‌گه‌ر گومانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا پشتڕاست كرانه‌وه و ده‌ركه‌وت كه خاشقچی له‌ناو كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه، ئه‌وا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سعوودیه ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت".
دوێنێش رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردبوو، "به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه له‌ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی پله‌باڵا له دیوانی شاهانه‌ی سعوودییه كوژراوه و، دواتر به مشار جه‌سته‌كه‌ی بڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، به‌وردی به‌دواداچوون بۆ پرسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسه ونبووه‌كه‌ی سعوودییه ده‌كه‌ین و گوتیشی: "ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر، لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه له ئاشكراكردنی چاره‌نووسی خاشقچی نزیك بوونه‌ته‌وه".
H.B