باشووری کوردستان گولـلە ھاوەنێك لە نزیك تیمی كوردستان24 بەر زەوی دەكەوێت

گولـلە ھاوەنێك لە نزیك تیمی كوردستان24 بەر زەوی دەكەوێت

K24 - مووسڵ

ئەمڕۆ لەكاتی رووماڵكردنی شەڕی مووسڵ گولـلە ھاوەنێك لە نزیك تیمی كوردستان24 بەر زەوی كەوت، خۆشبەختانە پەیامنێر و كارمەندانی كوردستان24 لە مووسڵ سەلامەتن.

زەردەشت حەمێ پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "لەوكاتەی دەمانویست بەرەو گەڕەكە كۆنەكانی مووسڵ بڕۆین بۆ وەرگرتنی دوایین زانیاری لەبارەی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی داعش، گولـلە ھاوەنێك لە نزیك ئێمە بەرزەوی كەوت، خۆشبەختانە ئێمە سەلامەتین، بەڵام زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەمان كەوتووە".

11-SideBarNewsReader