هانده‌ران داوا ده‌كه‌ن نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی بدرێته‌ ئاتڵانتا

پێیانوایه‌ ئاڵانتا له‌ هه‌موو یانه‌كان شایسته‌تره‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌

زۆربەی هاندەرانی سێریا ئەی داوا دەکەن نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بە ئاتاڵانتا بدرێت، ئەگەر یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو نەکران.

بەشێک لە هاندەرانی سێریا ئەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا دەکەن نازناوی ئەم وەرزەی سێریا ئەی بە ئاتاڵانتا بدرێت، لەکاتێکدا ئەو یانەیە پێش وەستانی یارییەکانی خولەکە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دەبینرا، بەڵام هاندەرانی خولەکە پێیانوایە لە دوایین دوو وەرز ئاتاڵانتا دەستکەوتی گەورە و چاوەڕواننەکراوی بەدەستهێناوە و لەم وەرزە لە یەکەم بەشداریکردنی گەیشتووەتە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، وەکو رێزێکیش بۆ شاری بێرگامبۆ پێویستە نازناوەکە بە ئاتاڵانتا بدرێت کە یانەکەش کەوتووەتەوە ئەو شارە.

لە ئیتاڵیا تاکو ئێستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زۆرترینیان لە ناوچەی لۆمباردی بووینە و زیاتر لە هەشت هەزار و پێنج سەد کەس لەم ناوچەیە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

پێش ئەوەی یارییەکانی سێریا ئەی رابگیرێن، یۆڤێنتۆس بە کۆکردنەوەی ٦٣ خاڵ پێشەنگی گرتبوو کە هێشتا ١٢ گەڕی خولەکە ماوە و تاکو ئێستاش چارەنووسی خولەکە دیار نییە، چونکە زۆربەی یانەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە دەکەن.