يارييه ئه‌ليكترۆنييه‌كان ده‌بنه به‌شێك له هۆكاره‌كانى جيابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران
K24 – هه‌ولێر:
يارييه‌كى ئه‌ليكترۆنى ده‌بێته يه‌كێك له هۆكاره‌كانى جيابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له به‌ريتانيا.
سايتى سكاى نيوزى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكرده‌وه، يارى (Fortnite)ى، كه يارييه‌كى ئه‌ليكترۆنى جه‌نگييه و به كۆمه‌ڵ له رێى ئينته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، بووه‌ته يه‌كێك له هۆكاره‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان، به تايبه‌تى له به‌ريتانيا.
سه‌نته‌رى به‌ريتانى تايبه‌ت به جيابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران، رايگه‌ياند، له سه‌دا پێنجى حاڵه‌ته‌كانى جيابوونه‌وه به هۆى ئه‌و يارييه‌وه روويانداوه.
سه‌نته‌ره‌كه راشيگه‌ياندووه، خووگرتن به يارييه ڤيديۆييه‌كان، سه‌يركردنى سايته سێكسييه‌كان، خووگرتن به تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بوونه‌ته به‌شێك له هۆكاره‌كانى په‌رته‌وازه‌يى و دابڕان و له‌يه‌ك جيابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كان.
هاوكات رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى هۆشدارى داوه، له‌وه‌ى يارييه ڤيديۆييه‌كان سه‌ر بكێشن بۆ تێكچوونى ته‌ندرووستى ژيرى مرۆڤ.
رێكخراوه‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، هۆگرى و خووگرتن به يارييه ئه‌ليكترۆنييه‌كان، سه‌رده‌كێشێت بۆ تێكچوونى سيستمى خۆراك و كێشه له هه‌سته‌كانى بينين، بيستن و ته‌نانه‌ت كێشه ماسولكه‌ييه‌كان و تێكچوونى كاتى خه‌و و درووستبوونى هه‌ستى دوژمنكارانه، تا ده‌گات به ره‌شبينيى و دابڕان له ژينگه و ده‌وروبه‌ر و نه‌مانى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
ئ.ر