خه‌ڵكى به‌غدا به ئه‌رێنى ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆيى
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵكی به‌غدا سه‌ردانی شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ بەغدا به مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به هه‌نگاوێكی باش ده‌زانن.
به‌شێك له هاووڵاتيان ئێستاش گه‌لی كوردستان هاوشێوەی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به زوڵم لێكراو ده‌زانن و ره‌خنە له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه و شیعه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌گرن.
بڕياره سبه‌ى دووشه‌ممه شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى ريفراندۆم سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن و رۆژى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆببنه‌وه.