پێنتاگۆن: هاوكارى پێشمه‌رگه كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا(پێنتاگۆن)، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى له بودجه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا دواى ئه‌وه هات، سايتى مۆنيتۆرى ئه‌مريكى بڵاويكردبوويه‌وه، پێنتاگۆن هاوكارييه داراييه‌كانى بۆ پێشمه‌رگه راگرتووه، كه گرنگترين هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا بووه له شه‌ڕى تيرۆردا.
گوته‌بێژى پێنتاگۆن بۆ كاروبارى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى ئه‌مريكا، ئێريك باهۆن، به كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه‌ى ئه‌مريكى (به زمانى عه‌ره‌بى) رايگه‌ياند، "وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سياسه‌تى خۆى له باره‌ى پێدانى هاوكارى به هێزه كوردييه‌كانى عێراق نه‌گۆڕيوه".
گوتيشى: "هێشتا پێنتاگۆن پاره بۆ پێشمه‌رگه دابين ده‌كات بۆ پێدانى مووچه‌ى ئه‌و هێزانه و پشتيوانى دارايى له پرۆگرامى راهێنانيان، ئه‌مه‌ش به رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق".
باهۆن باسى له‌وه‌شكرد، "هه‌موو ئه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌يه كه ئه‌و پاره‌يه‌ى بۆ هێزه عێراقى و كوردييه‌كان ته‌رخانكرابوو، له 365 مليۆن دۆلاره‌وه له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا، كه‌مكراوه‌ته‌وه و له بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا كراوه‌ته 290 مليۆن دۆلار".
روونيشيكرده‌وه، "هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌يه، كۆتايهاتنى به‌شێ:ى زۆرى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانه له دژى داعش".
له مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، دواى نزيكه‌ى سێ ساڵ له شه‌ڕى داعش، سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا راگه‌ياند.
كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه، كه نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له واشنتۆنه، بڵاويكرده‌وه، پێنتاگۆن له 2004ه‌وه مانگانه مووچه‌ى 30 هه‌زار پێشمه‌رگه دابين ده‌كات.
پێشتر باهۆن، رايگه‌ياندبوو، هێشتا واشنتن هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى بڕگه‌ى مووچه‌ى هێزه كوردييه‌كان له بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، په‌يامنێرى كوردستان24، له واشنتن، رايگه‌ياند، ئه‌ركى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تا راده‌يه‌كى زۆر كۆتايى هاتووه و هه‌روه‌ها رۆڵى راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا، كه راوێژيان پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كرد، كۆتايهاتووه.
سايتى مۆنيتۆر، له كۆتايى ساڵى رابردوو، بڵاويكردبوويه‌وه، كۆنگرێس بير له پرۆژه ياسايه‌ك ده‌كاته‌وه، به مه‌به‌ستى پێدانى هاوكارى بێ مه‌رج به پێشمه‌رگه. ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردبوو، به‌هاى ئه‌و هاوكارييه سه‌ربازييه‌ى ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت بيگه‌يه‌نێته هه‌رێمى كوردستان، ده‌گاته 365 مليۆن دۆلار.
پێشمه‌رگه، هێزى ره‌سمى سه‌ربازى هه‌رێمى كوردستانه و له شه‌ڕى داعشدا رۆڵى سه‌ره‌كى بينيى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى له سنوورى پارێزگاكانى كه‌ركووك و نه‌ينه‌وادا.
ئ.ر