دادگاى فيدراڵى بڕيارى دا
K24 – هه‌ولێر:
له دانيشتنى تايبه‌تى دادگاى باڵاى ئيتيحاديدا سه‌باره‌ت به شه‌رعى بوونى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دادگا پشتڕاستى كرده‌وه، په‌رله‌مان تا يه‌كه‌م دانيشتنى خولى داهاتوو ده‌توانێت ياساكان هه‌موار بكاته‌وه.
دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئايارى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرينه‌ى ده‌نگ ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌موار كرده‌وه.
ئه‌مڕۆش دادگاى ئيتحادى ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌يه‌ى به شه‌رعى و ياسايى له‌قه‌ڵه‌مدا.
دادگاى ئيتيحادى راشيگه‌ياند، تانه‌دان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناده‌ستوورى نييه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تايبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاواره‌كان ناده‌ستوورييه.
هه‌روه‌ها بڕياريشدا كه ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست پرسێكى ئاسايى و ده‌ستوورييه و ده‌بێت ته‌نيا ئه‌و ده‌نگانه بژمێردرێنه‌وه كه گومانيان له‌سه‌ره و ئه‌و ناوچانه‌ى كه ساخته‌كارى تێدا تۆمار نه‌كراوه پێويست به ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ناكات.
پێشتر پارتى ديموكراتى كوردستان، له دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه سكاڵاى تۆمار كردبوو، ئه‌مڕۆش دادگا له وه‌ڵامى سكاڵاكه‌دا دووپاتيكرده‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه ده‌ستوورى نييه.
به گوێره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى دادگا له‌و ناوچانه‌ى كه گومانى ساخته‌كارى هه‌يه و راپۆرت له باره‌ى ساخته‌كارييه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه، ده‌بێت ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه.
لايه‌نه عه‌ره‌بى و توركمانييه‌كانى كه‌ركووك بڕياره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى دادگا به سه‌ركه‌وتن بۆ خۆيان هه‌ژمار ده‌كه‌ن.