ئه‌مازيغه‌كان ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى نه‌ته‌وه‌ييان ده‌گێڕن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مازيغه‌كان دوێنێ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى ئه‌مازيغيان گێڕا.
له جه‌زائير بۆ ئه‌كه‌مجار له مێژووى نوێياندا ئه‌مازيغه‌كان ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى خۆيان گێڕا.
ئه‌مازيغه‌كان مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هاتنى ئيسلام و له وڵاتانى جه‌زائير و مه‌غريب و ليبيا په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مازيغه‌كان له جه‌زائير چاره‌كى دانيشتوان پێكده‌هێنن و له مه‌غريبيش داوا ده‌كه‌ن، سه‌رى ساڵيان بۆ بكرێته پشوو، هاوشێوه‌ى پشووى سه‌رى ساڵى زاينيى و كۆچى.
هه‌رچه‌نده له 2011ه‌وه به گوێره‌ى ده‌ستوورى نوێى مه‌غريب دان به ئه‌مازيغييه‌كاندا نراوه, به‌ڵام هێشتا ناونانى منداڵان به ناوه ئه‌مازيغييه‌كان هه‌ندێكجار له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه په‌سند ناكرێت.
ئه‌مازيغ به ماناى پياوانى ئازاد دێت و به گوێره‌ى سه‌رژمێرى 2004 ژماره‌يان 8 مليۆن و 400 هه‌زار كه‌س بووه له مه‌غريب و به سێ شێوه‌زارى تاريفه‌ت و تمازيغه‌ت و ته‌شلحيت ده‌دوێن.
له ليبياش دواى رووخانى قه‌زافى ئه‌مازيغه‌كان كه له سه‌دا 10ى دانيشتوانى ليبيا پێكده‌هێنن, داواى نوێنه‌رايه‌تى دادپه‌روه‌رانه له په‌رله‌مان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانيان ده‌كه‌ن.
له تونسيش هه‌ن, به‌ڵام هێشتا قه‌باره‌ى راسته‌قينه و ژماره‌يان نازانرێت و له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه دان به ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يياندا نانرێت.
به گوێره‌ى ساڵنامه‌ى ئه‌مازيغى 2018ى زاينيى به‌رامبه‌ره 2968ى ئه‌مازيغى و ساڵنامه‌ى ئه‌وان 950 ساڵ له ساڵنامه‌ى زاينيى كۆنتره و يه‌كه‌م رۆژى سه‌رى ساڵيش 12ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايره.
سه‌رچاوه: AFP
و:ئ.ر