تره‌مپ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى لابرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، بڕياريدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ريكس تيلرسن، له پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، مايك پۆمپيۆ، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا (CIA) ده‌بێته وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا.
وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن، دوێنێ گه‌شتێكى ديپلۆماسى بۆ ئه‌فريقا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به په‌له گه‌ڕايه‌وه واشنتن.