له هه‌ولێر چوار گه‌نج هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر شوێنێكى مه‌ساجكردن و پۆليس دانپێدانانيان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، گرته‌ى دانپێدانانى ئه‌و چوار گه‌نجه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ڵيانكوتابووه سه‌ر شوێنێكى مه‌ساج كردن.
به گوێره‌ى دانپێدانانه‌كه، ئه‌و گه‌نجانه ده‌مانچه‌يان پێ بووه و پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى مه‌ساجكردنيان كردووه و به گوته‌ى يه‌كێكيان له‌و شوێنه كارى سێكسيان ئه‌نجامداوه.