كۆمسیۆن ھۆشداری دەداتە كاندید و قەوارەكان

"ھەر لایەنێك لەكاتی بانگەشەدا سەرپێچی رێنماییەكان بكات سزا دەدرێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەلی قادر، بەرپرسی لقی ھەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە نزیكەوە چاودێری بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەكەن و ھەر لایەنێك پێشێلی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بكات سزا دەدرێت.

عەلی قادر، بەرپرسی لقی ھەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "لیژەنەی تایبەتمان بۆ چاودێریكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكان پێكھێناوە، لە شەقام و كۆڵانەكان و كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چاودێری قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان دەكرێت، ھەر لایەنێك سەرپێچی رێنماییەكان بكات، بە گوێرەی ئەندازەی سەرپێچییەكە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكرێت".

گوتیشی: "ھیواخوازین ھەموو قەوارە و كاندیدەكان، پابەندی رێنماییەكان بكەن و بەشێوەیەكی شارستانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت".

ئاشكراشی كرد: "زیاتر لە ملیۆنێك و 120 ھەزار دەنگدەر لە سنووری پارێزگای دەنگدەر لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەن".

ئەمڕۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، كە بڕیارە لە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

ھ.م