112 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
K24- هەولێر:
د. دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، 112 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
ئاماژە بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە هەولێر گەیشتە 828 کەس.
داواش لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییەکان ببن و خۆیان زیاتر بپارێزن.
لە هەولێر بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە و تەنها رێگا بەو کەسانە دەدرێت هاتووچۆ بکەن کە مۆڵەتیان پێدراوە.