كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.