"كه‌س نه‌ڵێ هه‌ڵه‌بجه پارێزگا نییه"
K24 - هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ھێنانه كایه‌ی (بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەڵەبجە) داوه‌و نوسیوویه‌تی: "کەس نەڵێ ھەڵەبجە پارێزگا نییە!"
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم "وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی لە تازەترین نووسراوی خۆیدا بە ژمارە ٢٢٩١٨ لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ ناوی ھەڵەبجەی بە ڕەسمی بە پارێزگا ھێناوە و ڕەزامەندی ھێنانەکایەی (بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەڵەبجە)ـشی داوە.
ئامانج ره‌حیم ده‌ڵێت: "بەم بڕیارەش ئێستا هەڵەبجە بووە خاوەنی یەک فەرمانگەی فیدڕاڵی و چەندیین بەڕێوەبەرایەتی گشتی و فەرمانگەی سەربەخۆی خۆی کە بریتین لە (پەروەردە، کشتوکاڵ، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، شارەوانییەکان، ڕێگاوبان، ڕۆشنبیری، وەبەرهێنان، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، گواستنەوە، نەوت و کانزا‌کان) سەرەڕای فەرمانگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە پارێزگای ھەڵەبجە و فەرمانگەی داواکاری گشتی پارێزگای هەڵەبجە و ھیوادارم بەمزووانەش دادگای جینایاتی پارێزگای ھەڵەبجە و ژووری بازرگانی و پیشەسازیش لە خۆ بگرێت".
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت: "لەمانەش گرنگتر ئەوەیە ھەڵەبجە ببێتە بازنەی ھەڵبژاردنی سەربەخۆ لە لایەن کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی تا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ببێتە خاوەنی ئەنجومەنی پارێزگای خۆی وەك پارێزگاکانی تر و لە بەر ڕۆشنایی ھەردوو یاسای پارێزگاکان ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٠٩ و یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان و قەزا و ناحییەکان ژمارە ٤ ساڵی ٢٠٠٩ و ئیتر کارکردن بە یاسای کاتی ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠١٥ ڕابگیرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لە خزمەتی ھەڵەبجە بەردەوام دەبین تا دەیکەینە پارێزگایەکی نمونەیی".
په‌یوه‌ست به‌و پرسه، سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی دەرکردووه‌و لەمەودوا دانیشتوانی شاری هەڵەبجە دەتوانن لە بری سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانیان لەو شارە رایی بكەن.
دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ بەپارێزگاربوونی هەڵەبجە، بۆ ئەو مەبەستە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان رۆژی 25دیسێمبەری 2013دا پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەلەبجەی پێشکەشی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد‌و خرایە بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەوانیش بە زۆرینەی دەنگ پرۆژه یاساكه‌یان پەسند کرد و بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدیاندا و رۆژی 13/3/2014 به بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا به چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان.
ڕووبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێكهاتووه له قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ناوه‌ندی پارێزگاكه‌و ناحیه‌كانی "سیروان، خورماڵ، بیاره، به‌مۆ" و 86 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانیه‌وه دووره، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه.