دوای 3 ساڵ نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا
K24 - ھەولێر
دوای سێ ساڵ، جارێكی دیكه كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، رووی له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
ئاژانسی بلۆمبێرگ رایگه‌یاندوه، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری، ئه‌فرا ماكس تانكه‌ر نێڤرلاندو، كه توانای هه‌ڵگرتنی 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، له عه‌مباره نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، نه‌وتی هه‌ڵگرتووه و ئێستا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش ده‌رچووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌شتیه نه‌وتیه‌ی كوردستان، روو له ئه‌مه‌ریكایه و ده‌چێته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نازانرێت ئایا له‌و وڵاته، نه‌وته‌كه‌ی داده‌گرێت یان له‌وێووە بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕوات.
مایكل هاوارد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی ھەرێمی كوردستان راگه‌یاندووه، نازانن ئه‌و كه‌شتیه روو له كوێیه.