گه‌ڕه‌كێكى ديكه‌ى مووسڵ رزگاركرا

گه‌ڕه‌كى روفاعى ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى مووسڵ

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌ سه‌ربازييه‌كانى سوپاى عێراق له‌ مووسڵ هه‌واڵى رزگاركردنى گه‌ڕه‌كێكى ديكه‌ى له‌ رۆژئاواى مووسڵ راگه‌ياند.

فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌ سه‌ربازييه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى ئايار/ مايۆى 2017, رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سه‌ر به‌ سوپاى عێراق به‌ ته‌واوى گه‌ڕه‌كى روفاعييان كۆنترۆڵ كردووه‌.

گه‌ڕه‌كى روفاعى ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى مووسڵ و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانى عێراق و چه‌كدارانى داعش شه‌ڕوپێكدادانى سه‌ختى تێدا روويدا.