زاخۆ.. ھەورە تریشقە لە نەخوشخانەیه‌ك ده‌دات
K24- زاخۆ:
ئەمشەو لەکاتی باران بارینێکی زور ھەورە تریشقەیەك له نەخوشخانەی ٢٠٠ قەرەوێلەیی زاخۆیدا و لە ئەنجام زیانی ماددی زور بەر نەخوشخانەکە کەوت.
دکتور قەرەنی سەعید، بەرێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، له‌كاتی باران بارینێکی زور، ئەمشەو ھەورە تریشقەیەك له دەروازەی نەخوشخانەی ٢٠٠ قەرەوێلەیی بێ‌دار لە زاخۆ دا، له ئەنجام چەندین جامی پەنجەرەکانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تێك‌شكان و هه‌ندێك زیانی ماددی بەر بە نھومی چوارەمی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وت، بەلام زیانی گیانی نەبوو.
وه‌ك راشیگه‌یاند، زیانه‌كانی ماددی كه به‌و نه‌خۆشخانه‌یه گه‌یشتوون، بەبری نزیکەی ٥ ملیون دینار ده‌خه‌مڵێندرێن.
ناوبراو گوتیشی: ٤٨ نه‌خوش لەناو نەخوشخانەكه خه‌وێنرابوون، به‌ڵام زیان بەکەس نەگەیشتووە و سه‌ره‌تا کەس پێی نەزانیوە، به‌ڵام دواتر ترس و نیگەرانی لای نه‌خوشەکان و کەس و کاریان درووستبووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ھیچ مەترسییه‌ك لەسەر نەخوشخانەکە نەماوە، تەنیا شکانی جامی چەند پەنجەرەیەك نەبێت.
H.B