چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه مووسڵ
K24 - هه‌ولێر:
گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوودا گرفتی ئه‌منی زۆری تێدا هه‌بووه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه شانه نوستووه‌كانی داعش سه‌رله‌نوێ له‌و ناوچانه‌دا خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ئاماده‌كردبێته‌وه.
ئه‌و بارودۆخه نوێیه، وای له هێزه‌كانی عیراق كردووه، ئاماده‌كاریی سه‌ربازی نوێ بكه‌ن و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردن كردوووه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق، توانیوویانه ده‌یان ئه‌ندامی "داعش" ده‌ستگیربكه‌ن و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشیان كوشتووه. ده‌ڵێن ئێستا بارودۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ئارامه و كۆنترۆڵكراوه".
نه‌قیبێكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی دةڵێت: "له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌یان ئه‌ندامی داعش دزه‌یانكردووه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، ئه‌و چه‌كدارانه له شاره‌دێكانی (گه‌یاره، حه‌مام عه‌لیل و شوره)ـی میحوه‌ری باشووری شاره‌كه‌وه‌وه هاتوون و توانیوویانه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا جێگیرببن، شانه‌ی چه‌كداریان درووستكردووه‌و رێوشوێنی گرنگیان بۆ شه‌ڕكردن به‌رچاوگرتووه تا له‌لایه‌ك توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان هه‌بێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ تێكچوونی ره‌وشه‌كه رابكه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێ گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه هاوكاریی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كردووه و له ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوودا ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه، 4 بۆمبیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ساهیروون و وادی چاندووه‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌ندامێكی ھێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌و 3 كه‌سی سڤیلیش بریندار بوون. پۆلیسێكیشیان له گه‌ڕه‌كی یارمچه‌ی رۆژهه‌ڵات كوشتووه‌و هه‌ڕه‌شه‌یشیان له خاوه‌نی ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه‌كان كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵنه‌گرن، ده‌یانكوژن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دان، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌باره‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان زانیاری وردی هه‌واڵگرییان ده‌ستكه‌وتووه‌و زانیوویانه خه‌ریكی چ كارێكن، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به ده‌ستگیركردنی تاوانباران كردووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی روویداوه‌و چه‌كدارانی داعش 4 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانیان كوشتووه‌و 6 ئۆتۆمبێلیشیان تێكشكاندووه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، عه‌قید ئه‌حمه‌د جبووری، له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، وای له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا كردووه، هانا بۆ سه‌رووی خۆیان ببه‌ن تا به‌شداریی بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ره‌وشه‌كه له ده‌ست ده‌رچێت، هه‌ر بۆیه فه‌رمانده‌یی باڵا هێزێكی هاوبه‌شی شه‌ڕكه‌ری له میحوه‌ری (جزیره و بادیه) ناردووه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان تێداكراوه".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ده‌ڵێت: "پاش هاتنی ئه‌و هێزه (گه‌ڕه‌كی 122 و یارمچه‌ی رۆژهه‌ڵات و سه‌لام و ساهیروون و وادی)ـیان گه‌مارۆداوه‌و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه توانیوویانه 9 چه‌كداری داعش بكوژن و 128 كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان پێش به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن چه‌كداران داعشه‌وه ده‌ستكه‌وتووه".
ئه‌حمه‌د جبووری ده‌ڵێت، ئێستا ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ته‌واوی ئارامه و ده‌ستگیركراوه‌كانیش ره‌وانه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان كراون، هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه پێگه‌كانی پێشووتری خۆیان.