حكومه‌تى هه‌رێم راپۆرتێكى تايبه‌ت به چاودێرى پرۆسه‌كانى نه‌وتى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێى سايتى ره‌سمى خۆيه‌وه ده‌قى یه‌كه‌م راپۆرتى كۆمپانیاى وردبینیى نێوده‌وڵه‌تیى (دیلۆیت) بۆ ئه‌نجامى وردبینیى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017ى بڵاوكرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و غازى سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، "وه‌ك پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى دابوو، له‌پێناو دابینكردنى زیاترى شه‌فافیه‌ت له ته‌واوى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتن و داهاتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى گشتگیرى وردبینیى سه‌رتاسه‌ریدا، یه‌كه‌م ڕاپۆرتى كۆمپانیاى وردبینیى نێوده‌وڵه‌تیى دیلۆیت بۆ ئه‌نجامى وردبینیى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 بۆ ڕاى گشتیى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌خرێته ڕوو كه مافى هاووڵاتیانه ته‌واوى زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه سايته‌كه بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، كه "ته‌واوى زانیارییه‌كان به داتا و ژماره‌ى وردبینیكراو له‌خۆ ده‌گرێت بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى 2017 كه بڕى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو دواى داشكاندنى خه‌رجییه‌كان بریتى بووه له (سێ ملیار و سێ سه‌د و بیست و هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د و یازده هه‌زار و سه‌د و نۆزده) دۆلار، به تێكڕاى نرخى (چل و یه‌ك) دۆلار و (بیست و نۆ) سه‌نت، بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كراو به بۆرى، له كاتێكدا تێكڕاى نرخى برێنت نزیكه‌ى (په‌نجا و یه‌ك) دۆلار و (حه‌فتا و یه‌ك) سه‌نت بووه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌م پڕۆژه‌یه به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره (73) له به‌روارى 3ى شوباتى 2016 و له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێم و یاساى سندووقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی وگازییه‌كان، چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
له به‌شێكى ديكه‌دا هاتووه "له پرۆسه‌یه‌كى شه‌فافدا و به‌پێى پێوه‌ره‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، دواى بانگهێشتكردنى چوار كۆمپانیا جیهانییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانى بوارى وردبینى، كۆتاییى ساڵى 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گازه‌وه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوو كۆمپانیاى جیهانیى (دیلۆیت) و (ئى واى) واژۆ كرا. به‌پێى هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه، وردبینیى سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجى و پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت به چالاكییه‌كانى ساڵانى ڕابردووشه‌وه، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به گرنگى پرۆژه‌كه‌ش هاتووه: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى شه‌فافییه‌ت له كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان. حكوومه‌ت پێشنیاره‌كانى كۆمپانیاى دیلۆیتى په‌سه‌ند كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانى پرۆسه‌كه، نه‌هێشتنى كه‌موكورتییه‌كان و وه‌رگرتنى ڕێكارى پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى له‌سه‌ر ڕاهێنانى ژمێریار و وردبینى دامه‌زراوه‌كانى چاودێریى دارایى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا كردووه تاكو له داهاتوودا سوود له تواناكانیان وه‌ربگرێت".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، "بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى گشتگیری پێداچوونه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز و وردبینیكردنى ژماره و داتاكانى نه‌وت و گاز له‌م شێوه‌یه و به به‌شداریى كۆمپانیایه‌كى دیار و باوه‌ڕپێكراوى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌نجام ده‌درێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به هه‌مان شێوه ڕاپۆرتى وردبینیى شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2017 و ڕاپۆرتی وردبینى بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م ڕای گشتی كه ئێستا دیلۆیت كارى له‌سه‌ر ده‌كات".