ھەسەدە سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعش راگەیاند
K24 - ھەولێر
وتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعش راگەیاند.
مستەفا بالی، وتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە تویتێکدا رایگەیاند "هەسەدە داعشی لەرووی سەربازیی و مەیدانییەوە لە باغۆز تێکشکاند".
بالی بڵاویکردووەتەوە "داعش هیچ ناوچەیەکی لە سووریا لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە و بە تەواوی لەنێو براون".
نزیكەی دوو مانگە هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنی بۆ رزگاركردنی باغۆز لە دەستی داعش دەستپێكردووە و بە هەزاران چەکدار و خێزانەکانی داعش خۆیان رادەستکردەوە و سەدانی دیکەش کوژران.
باغۆز به دوا مۆڵگه و دڵی داعش ناو دهبرێت و شهڕی كۆنتڕۆڵكردنهوهی ئهو شارهدێیه كە دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی دێرزووری سووریا، به هۆی بوونی خهڵكی سڤیل چهند جارێك ئۆپەراسییۆنی كۆنترۆڵكردنی دواخرا.
ھ.م