چاوش‌ئۆغڵو: باسكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كارێكی نه‌گونجاوه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "باسكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كارێكی درووست نییه".
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/1/2018 له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه نوسیوویه‌تی: "پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرسی متمانه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاته هاوبه‌شه‌كه‌ی ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، باسكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا له‌گه‌ڵ واشنتن كارێكی گونجاو نییه".
رۆژی چوارشه‌ممه میدیاكان بڵاویانكرده‌وه كه، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو گوتوویه‌تی: "ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشنیازی كردووه، ناوچه‌یه‌كی ئارام كه رووبه‌ره‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تره له سنووری توركیا و سووریا، وه‌ك ناوچه‌ی پارێزراو دیاری بكرێت".
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێیگوتووه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه متمانه‌ی خۆی له ده‌ستداوه، تا جارێكی دیكه متمانه بۆ خۆی ده‌گێڕێته‌وه، كارێكی گونجاو نییه گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".