رۆژ نووری شاوه‌یس: بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە

له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌دوێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

رۆژ نووری شاوەیس, ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی كۆبوونەوەكانی ئەمرۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند, بە گشتی ئەنجامی كۆبوونەوەكان باشبوونە، گوتیشی: "بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە".