لیژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

ھەر كەسێك سەرپێچی بكات سزا دەدرێت

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەكاتی بانگەشەی ریفراندۆم سەرپێچی یاسایی نەكەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، رێگەنادرێت شەقام و رێگەی گشتی و پردەكان بگیرێت و جام و ژمارەی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت، ھەركەسێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ھیوادارین خەڵكی كوردستان بەتایبەتی جەماوەری پایتەخت، وێڕای گەرم و گوڕی و حەماسەت بۆ سەربەخۆیی و مافی چارەنووس، بە تەواوی پێكھاتە و ئاراستە سیاسییەكانەوە نموونەیەكی یەكجار جوان لە تەبایی و یەكدەنگی و باوەڕ بەخۆبوون و پابەندبوون بە رێنمایی و رەھەندە نیشتمانییەكانەوە ئەم پڕۆسە گرنگ و چارەنووسازا بە سەركەوتوویی بە ئاكام بگەیەنێت".

دەقی راگەیەندراوەكەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر
دەقی راگەیەندراوەكەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر