رێگای نێوان دهۆک - زومار کرایەوە

دوێنێ رێگای سحێلا – شەنگال کرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

دوای کردنەوەی رێگای سحێلا - شەنگال، رێگای نێوان دهۆک - زومار کرایەوە بەمەش رێگای دوو کاتژمێر بۆ نیو کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

ئیسلام یوسف، پەیامنێری کوردستان24 لە ناوچەکە رایگەیاند، لە ئێستادا تەنها هێزەکانی پێشمەرگە رێگەکەیان کردووەتەوە، بەڵام بڕیارە بەمزووانەش، هێزە عێراقییەکانیش، رێگاکە لە دیوی خۆیانەوە بکەنەوە.

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، ئەو رێگایە لەلایەن هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی داخرابوو، بەڵام بە هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان جارێکی دیکە ئەو رێگایانە دەکرێنەوە.

بەهۆی گرتنی ئەو رێگایانە، هاووڵاتیانی ناوچەکە دووچاری ئاستەنگی زۆر بووبوون، تەنانەت رێکخراوە مرۆییە جیهانییەکانیش نەیان دەتوانی سەردانی ئەو ناوچانانە بکەن.