كریستیانۆ مووچه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر كارمه‌ندان و كرێكارانی یوڤێنتۆس دابه‌ش ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌خشی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مجاره‌یان به‌شێك له مووچه‌كه‌ی به‌سه‌ر كارمه‌ندانی یانه‌ی یوڤێنتۆس دابه‌ش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 ئاداری 2020 به مانشێتێكی گه‌وره ئاماژه‌ی به كارێكی دیكه‌ی به‌خشینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه كه بڕیاری داوه نزیكه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ له مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی به‌سه‌ر كارمه‌ندان و كارگوزارانی یانه‌ی یوڤێنتۆس دابه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له باره‌ی ئه‌و قه‌یرانی داراییه‌ی به‌هۆی وه‌ستانی سێریا ئه‌ی و خوله‌كانی ئه‌ورووپا ڕووی له یانه‌كه‌ی كردووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جۆرجیۆ كیلینی و جیانلویجی بوفۆن قسه‌ی كردووه و هه‌ر سێكیان رێككه‌وتوون به‌شێك له مووچه‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وه و به‌سه‌ر ئیداره و فه‌رمانبه‌رانی یانه‌ی یوڤێنتۆس دابه‌ش بكرێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش نووسیوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانه 31 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه‌ی له یانه‌ی یوڤێنتۆس وه‌رده‌گرێت، رازیبووه 4 ملیۆن یۆرۆی لێ كه‌مبكرێته‌وه و بدرێته فه‌رمانبه‌ره‌كانی یانه‌كه.