شاژن پاشای دارستان لە مردن رزگار دەکات

شاژن نەبوایە چەند کەمتیارێک پاشایان دەکوشت

K24- هه‌ولێر:
دوای ئەوەی شێرێک گایەکی کێوی راودەکات، بە دەیان کەمتیار دەورەدەرێت و نزیکە خۆشی ببێتە نێچیر.

کچە فێرخوازێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی ئامبێر سۆوامێس، لە باخچەی پارێزراوی نیشتیمانی کروگەر لە باشووری ئەفریقا، ڤیدیۆی دیمەنێکی درامتیکی رزگارکردنی شێرێکی نێر لەلایەن چەند شێرێکی مێ تۆمار دەکات و دواتر بڵاویدەکاتەوە.

بەگوێرەی گوتەکانی ئامبێر، سەرەتا کەمتیارەکان ژمارەیان کەم بووە و تەنها ویستویانە پارچەیەک لە نێچیری شێرەکە بدزن، بەڵام کاتێک ژمارەیان زۆر دەبێت، دەیانەوێت جیا لە گا کێوییەکە، شێرەکەش بکەنە نێچیری خۆیان.

کاتێک شێرەکە دەکەوێتە مەترسیییەوە، چانسی دەیهێنێت و دوو شێری مێی خێزانەکەی بەپەلە فریای دەکەون و لەدەست کەمتیارەکان رزگاری دەکەن، ئێمەش پێچەوانەی سروشتی دارستانە کە زیاتر پاشا پارێزەری شاژنەکانە.

سەرچاوە: Daily Mail

H.J