به‌ريتانيا: له 2018 جيهان رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى مرۆيى گه‌وره ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى به‌ريتانيا بينى مورداونت رايگه‌ياند، جيهان له 2018دا رووبه‌ڕووى خراپترين كاره‌ساتى مرۆيى ده‌بێته‌وه كه له شه‌ڕى دووه‌مى جيهانييه‌وه كاره‌ساتى له‌و جۆره‌ى به خۆوه نه‌بينيوه.
رۆژنامه‌ى ته‌ليگرافى به‌ريتانى له زارى ئه‌و وه‌زيره‌وه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه بڵاويكرده‌وه، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 2017 ساڵى كاره‌ساتى مرۆيى زۆر ناخۆش بوو، به‌ڵام ساڵى داهاتوو خراپتر ده‌بێت".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زاره‌تى گه‌شه‌پێدانى به‌ريتانيا بڕى 21 مليۆن دۆلارى ديكه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ سندووقى تايبه‌ت به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستى زاڵبوون به‌سه‌ر كاريگه‌رى كاره‌ساته مرۆييه‌كان.
بڕياره ئه‌و بڕه پاره‌يه ته‌رخانبكرێت بۆ گه‌ياندنى ئاوى خواردنه‌وه به‌و ناوچانه‌ى كه له جيهاندا رووبه‌ڕووى بێ ئاوى بوونه‌ته‌وه و ره‌وشى ته‌ندرووستى 13 مليۆن هاووڵاتى به‌ره‌و باشتر ببرێت و هه‌روه‌ها خۆراكى پێويست بۆ 9 مليۆن هاووڵاتى ديكه دابينبكرێت.
به‌ريتانيا ساڵانه بڕى 55 مليۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ سندوقى ناوه‌ندى به هاناوه‌چوونى رووداوه كتوپڕه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له مانگى مارس/ ئازارى 2017 رايگه‌ياند، دواى بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى، جيهان رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى مرۆيى گه‌وره بووه‌ته‌وه و زياتر له 20 مليۆن هاووڵاتى له ژماره‌يه‌ك وڵات به ده‌ست برسێتييه‌وه ده‌ناڵێنن و پێويستيان به هاوكارييه.
سه‌رچاوه: RTـى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر