عێراق داوای روونكردنەوە لە رووسنەفت دەكات
K24 - ھەولێر
عێراق داوای له كۆمپانیای رووسنه‌فت كردووه روونكرنه‌وه‌یان پێبدات له‌باره‌ی ئه‌و گریبه‌ستەی كه له‌بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوویان كردووه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جبار لعێبی، رایگه‌یاند، رووسنه‌فت روونیكردوه‌ته‌وه كه گرێبه‌سته‌كانیان سه‌ره‌تاییه، وه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكرنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌غدا داوای روونكردنه‌و‌ه‌ی زیاتر ده‌كات.
رۆژی پێنچ شه‌مه‌ی رابردوو رووسنه‌فت رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووكردبوو به‌وه‌ی به‌رێوه‌بردنی بۆری نه‌وتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت، ھەروەھا ئاستی وه‌به‌رهێنانه‌كانیشی بگه‌ینه‌ێته 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكداییه كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ رۆژ به‌غدا دووجار هۆشداری ده‌داته كۆمپانیای رووسنه‌فت.