ئه‌پڵ مۆبایلی هندی بەرھەم دەھێنێ
K24 - ھەولێر
دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره كۆمپانیاكانی مۆبایلی كۆریا به‌تایبه‌تی سامسونگ و گه‌وره كۆمپانیا چینیه‌كانی وه‌كو ئۆپۆ و ڤیڤۆ به ته‌واوی پشكی خۆیان له بازاڕی هندی وه‌رگرت و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌و وڵاته په‌ره‌پێدا، ئه‌پڵ رایگه‌یاند به‌مزوانه كارگه‌یه‌ك له هندستان ده‌كاته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئه‌پڵ له جۆری ئێس ئی، به‌جۆرێك ئه‌و كارگه ده‌بێته دووه‌م گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه له جیهان.