نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره هۆشداری ده‌داته حزبه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە لێدوانەكانی توركیا دەربارەی یەكێتیی و ھاوكاریكردنی پەكەكە بە ترسناك ناودەبات و داوا له كۆسرەت رەسووڵ و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەكات بێنە دەنگ.
نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنكەرە، نامەیەك ئاراستەی هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات و لە بارەی دوایین لێدوانی وەزیری دەرەوەی توركیاوە، ئاگاداریان دەكاتەوە.
بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی لە ئەنکەرە لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و سەرکردایەتی حزبەکەی کردووە، رایدەگەیەنێت: "هاوپێچ بەشێکی لێدوانی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی توركیاتان بۆ دەنێرم كە بەئاشكرا دەڵێ یەکێتی دەعمی پەكەكە دەكات".
نوێنەری یەکێتی لە ئەنکەرە، لە نامەکەیدا دەشڵێت، "ئەو لێدوانە زۆر ترسناكە، ئەمەش ئەنجامی لێدوانی هەندێ كە سی ناو یەكێتییە كە كامێرای تەلەڤزیۆن دەبینن خۆیان و بەرژەوەندی یەكێتیی و ئەو ناوچەیەی یەكێتی لە بیردەكەن، باسی هێزناردن بۆ عەفرین دەكەن".
گەڵاڵی لە نامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لێدوانتان نە دابایە، فەرموو گەر هێزتان هەیە بۆ ناینێرن بۆ عەفرین؟ هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنە! بۆ ماڵی كورد و یەکێتی بەس بە قسە وێران دەكەن، كەستان لە مام جەلال بە قوەتترنین، بە حەیاتی خۆی لێدوانی وای نەداوە بڵی من هێز دەنێرم بۆ بەرانبەر جەیشی فڵانە وڵات".
دەشڵێت: "یەكێتی گوتەبیژی خۆی هەیە، ئیتر ئەو پاشا گەردانییە چییە؟ با بەس بێت، گەر دڵمان بۆ كورد و یەكێتی دەسووتێ! با واز لە قسە و لێدوانی نەگونجاو بێنین و یەكێتی ناو یەكێتی بەهێزبكەینەوە و هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە كانمان بدەینەوە، هەم لەگەڵ بەغدا و هەمیش لەگەڵ توركیا و ئیران".
ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره دوای ئه‌وه دێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، له توركیاوه ته‌نها بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌بێت و بڕیاره‌كه‌یان فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ناگرێته‌وه و گوتی: "هێزی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه هاوكاری تیرۆریستان ده‌كه‌ن".
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له ئه‌نكه‌ره و به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سێ ئه‌ندامی هه‌واڵگری توركیا له قه‌زای دوكان، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، له توركیا ده‌ركرا و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
ا. م