هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا شه‌ڕی تێكه‌وت و 3 كه‌س كوژران
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندی میدیایی پارتی هابه‌ری توركی دووپاتیكرده‌وه، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا، شه‌ڕه ته‌قه روویدا و له ئه‌نجامدا 3 كه‌س كوژران، له‌ناویاندا سه‌رۆكی لقی ئه‌رزه‌رومی ئه‌و حزبه هه‌یه.
نووسینگه‌ی راوێژكاری میدیایی حزبی هابه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، "له شه‌ڕێكی چه‌كداریدا له ویلایه‌تی ئه‌رزه‌روم كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان روویدا، 3 كه‌س كوژران"، روونیشیكرده‌وه، "شه‌ڕه‌كه كاتێك روویداوه كه نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكپارتی سه‌ردانه یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدانی كردووه له قه‌زای قه‌ره چۆپانی سه‌ر به‌و ویلایه‌ته".
ئه‌مڕۆ 24ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له وڵاتی توركیا، روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه، كه له دوای هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆی توركیا، 13مین ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و 27 خوولی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، بڕیارە لە كاتژمێر 8 بەیانی پرۆسەی دەنگدان لە شارەكانی توركیا دەست پێبكات تا كاتژمێر 5 ئێوارە، ئەگەری ئەوەش ھەیە دەزگای باڵای ھەڵبژاردنی توركیا لەكاتی پێویست ماوەی دەنگدان درێژبكاتەوە.
H.B