ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركووك هۆشدارى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌ياند، پێكهێنانى هێزێكى سه‌ربازى توركمانى پشت به‌ستوو به توركيا ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه و هاووڵاتييانى شارى كه‌ركوك به سه‌رجه‌م پيكهاته‌كانيانه‌وه پارێزراون له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه و ئاسايش و پۆليسه‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له لايه‌ن نوسينگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، كه ليژنه‌ى ئه‌منى و ئيداره‌ى كه‌ركووك و هاووڵاتيانى شاره‌كه پێكهێنانى وه‌ها هێزێك كه له لايه‌ن وڵاتێكى دراوسێوه يان هه‌ر وڵاتێكى تر‌ى بيانييه‌وه پشتگيرى بكرێت به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ته‌ئكيد ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى سه‌روماڵى سه‌رجه‌م هاوڵاتييان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه و پۆليس و ئاسايشه‌وه ده‌پارێزرێت كه شه‌و و ڕۆژ له خه‌مى ئه‌و ئه‌ركه‌دان و قوربانى زۆريان داوه له‌و پێناوه‌دا .
نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك ده‌شڵێت پێكهێنانى هێزى له‌و شێوه‌يه كارێكه دژ به بنه‌ماكانى ده‌ستورى عێراقه و هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر ئه‌منى عێڕاق به گشتى و شارى كه‌ركووك به تايبه‌تى و هه‌لێكه كه هه‌ندێك بۆى ده‌گه‌ڕێن بۆ نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى و پشێوى نانه‌وه له نێوان پێكهاته‌كاندا كه برايه‌تى له نێوانياندا به‌رقه‌راره.
به‌ياننامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو كه هه‌ر هاووڵاتييه‌ك له هه‌ر پێكهاته‌يه‌ك بێت و بيه‌وێت وه‌ك تاك خۆبه‌خشانه له رێگاى ياسايى له ڕيزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كاندا خزمه‌ت بكات ده‌رگا بۆى واڵايه بۆ خزمه‌ت كردن له ريزه‌كانى هێزه ئه‌منييه‌كاندا بۆ سه‌قامگير كردنى ئه‌من و ئاسايش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان به تايبه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆريستانى داعش.