دڵشاد سه‌عيد له زانكۆى مۆزارت بڕوانامه‌ى دكتۆراى له باره‌ى ميوزيكى كرمانجى به‌ده‌ستهێنا
K24 – هه‌ولێر:
له زانكۆى مۆزارتى شارى سالزبۆرگى نه‌مسا، ميوزيسانى كورد دڵشاد سه‌عيد، بڕوانامه‌ى دكتۆراى له باره‌ى ميوزيكى كرمانجى به‌ده‌ستهێنا و له تێزى دكتۆراكه‌يدا سه‌لماندوويه‌تى كه ميوزيكى كرمانجى جياوازه له ميوزيكى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانى قه‌وقاز.
دوێنێ سێشه‌ممه (19ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، له مه‌راسيمێكى تايبه‌تدا تێزى دكتۆراى دڵشاد سه‌عيد به ناونيشانى (لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك له باره‌ى ميوزيكى كرمانجى – خستنه‌ڕووى گۆرانى ريتمى) تاوتوێكرا و له لايه‌ن ليژنه‌ى گفتوگۆوه به پله‌ى (زۆر باش) په‌سند كرا.
نووسه‌ر و شاره‌زا، ئه‌ديب چه‌لكى، له باره‌ى ئه‌و تێزه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌مه يه‌كه‌م جاره له زانكۆيه‌كى ئه‌وروپى به‌راوردى ميوزيكى كوردى له‌گه‌ڵ ميوزيكى گه‌لانى ناوچه‌كه بكرێت و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ميوزيكى كرمانجى ده‌ستنيشان بكرێن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له تێزه‌كه‌يدا دڵشاد سه‌عيد، سه‌لماندوويه‌تى، كه ميوزيكى كرمانجى جياوازه له ميوزيكى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانى قه‌وقاز و ته‌نانه‌ت كه‌مترين خاڵى هاوبه‌شى هه‌يه له‌گه‌ڵ ميوزيكى شێوه‌زاره‌كانى ديكه‌ى زمانى كوردى.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: له تێزه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه ريتمێكى ئاڵۆز و غه‌ريب هه‌يه به ناوى (جۆرجينا) و ئه‌و ريتمه له ناو كرمانجه‌كان و هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق هه‌يه. به‌ڵام دواى لێكۆڵينه‌وه دڵشاد سه‌عيد به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه، كه ئه‌و ريتمه كرمانجييه چونكه له ناو كرمانجان ئه‌و ريتمه زۆر باوه و له مێژه به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵام له ناوچه‌كانى عێراق له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌مه‌وه به‌كارهێنراوه و دواتر زۆر به كه‌مى به‌كارهاتووه. به‌ڵگه‌ى ديكه‌ش هه‌ن له‌وانه له ناوچه‌كانى عێراقدا له گۆرانى فۆلكلۆريدا به‌كار نه‌هاتووه، به‌ڵكو له گۆرانييه نوێيه‌كاندا به‌كارهاتووه. به‌ڵام له ناو كرمانجان هه‌ر له كۆنه‌وه و له گۆرانييه فۆلكلۆرييه‌كانيشدا به‌كارهێنراوه.
ئ.ر