له ئیسرائیل زه‌ماوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له كوردانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له باشووری كوردستان، له به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم (قودس) بۆ پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئاڵای ئیسرائیل و كوردستان و وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رزكردبووه‌وه‌و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
خۆشی و ئاهه‌نگی كورده‌كانی ئیسرائیل، له كاتێكدایه، هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان روونه و پێشتر بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به ئاشكرا رایگه‌یاندبوو: "كورد گه‌لێكی جه‌نگاوه‌رن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن".