پۆليسى به‌سره: له %80ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى به‌سره، ره‌شيد فله‌ييح، رايگه‌ياند، له %80ى مادده‌ى هۆشبه‌رى پارێزگاكه له سنوورى ئێرانه‌وه هاورده‌ى عێراق كراوه و له %20يشى له رێگه‌ى كوه‌يته‌وه هاتووه‌ته به‌سره.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، فله‌ييح گوتى: فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه هاوبه‌شه‌كان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێككه‌وتوون، هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى فراوان بۆ چه‌سپاندنى ئاسايش له ناوچه سنوورييه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه به درێژايى 94 كيلۆمه‌ترى سنوورى عێراق و ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.