باشووری کوردستان چه‌ندین خێرخواز و مرۆڤدۆست ئامادەیی به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌یان ده‌ربڕی

K24 - هه‌ولێر:

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێكی كوردستان 24 سەبارەت بە ژیانی ئەو منداڵە ئاوارەی كەمپی خازر كە تەمەنی یەك ساڵانە و بە بێ دایك دەژی, چەندین كەسی خێرخواز و مرۆڤدۆست ئامادەیی ئەوەیان دەربڕی بۆ وەرگرتنی منداڵەكە.