ئه‌نقه‌ره 110 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى هێزى ئاسمانى ده‌ستگير ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
داواكارى گشتى توركيا، فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ 110 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى هێزى ئاسمانى توركياى ده‌ركرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى خزمه‌تى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگيركردنيان بۆ ده‌رچووه.
توركيا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پيلانداڕێژه‌رى هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016ى ئه‌و وڵاته‌يه.
دواكارى گشتيى توركيا ئاشكراشيكردووه، 85 له‌و تۆمه‌تبارانه پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستگيركراوون و گه‌ڕان و پشكنينيش بۆ ده‌ستگيركردنى 25 كه‌سه‌كه‌ى ديكه به‌رده‌وامه.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كه له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مه‌ريكا نيشته‌جێيه، ره‌تيده‌كاته‌وه ده‌ستى هه‌بووبێت له هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه.
به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له‌و كوده‌تايه‌دا، حكومه‌تى توركيا ده‌يان هه‌زار كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاى له راژه‌كانيان ده‌ركردووه و هه‌زاران ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازيش له راژه دوورخراونه‌ته‌وه و ده‌ستگيركراوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر