بەشێك لە هێزەکانی رووسیا لە سووریا كشانەوە
K24 - مۆسكۆ
دوای دوو ساڵ شه‌ركردن و مانه‌وه‌یان له نێو خاكی سووریا، به فه‌رمانێكی ڤلادیمێر پوتن، به‌شێكی زۆری هێزه سه‌ربازییه‌كان له سووریا كشانه‌وه و گه‌یشتنه‌وه رووسیا.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ست هێناوه، له ئێستادا مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزه زۆره به پێویست نازانن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته روو كه توانای دارایی مۆسكۆ سنورداره و ناتوانن پاڵپشتی هێزێكی زۆری سه‌ربازی بكه‌ن له سووریادا.
پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی رووسیا، رۆژهه‌ڵاتناسێك، به‌گومانه‌وه ده‌روانێته ئه‌م سه‌ركه‌وتنه و پێی وایه "رووسیا قۆناغی سه‌ختری له پێشه".