هونه‌رمه‌ند میكائیل هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد، میكائیل، له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی كورد ده‌كات.
له‌و په‌خشه راسته‌وخۆيه‌دا، كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌یه هيواداره هه‌موو كورد به ده‌نگێكی به‌رز بڵێن "به‌ڵێ" و وا بكه‌ن هه‌موو دوژمنانی كورد پێی بله‌رزن.
هونه‌رمه‌ند میكائیل ده‌شڵێت: "ئه‌و ماوه‌یه به قه‌د هه‌موو ژیان ئازارم دیوه كه ده‌بینم گه‌لی كورد بووه‌ته دووبه‌ره و ئه‌وروپییه‌كانیش لێمان تێناگه‌ن و پێمان ده‌ڵێن ئێوه چیتان ده‌وێ".
سه‌رسوڕمانی خۆیشیی له‌وانه ده‌رده‌بڕێت كه ده‌ڵێن نه‌خێر به بیانووی چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سی بێت داوای ریفراندۆم بۆ گه‌لی كورد بكات له‌گه‌ڵیدا ده‌بم.