بارەگای سەرەکی کەناڵی سی ئێن ئێن چۆڵکرا

چەند تیمێکی پوچەڵکردنەوەی بۆمب لە شوێنەکە بوون

K24- هه‌ولێر:

بەهۆی گومانی بوونی بۆمب، بارەگای سەرەکی کەناڵی سی ئێن ئێن لە شاری نیویۆرک بۆ ماوەیک داخرا.

دوای ئەوەی پۆلیسی شاری نیویۆرک لە بوونی چەند ئامێرێکی تەقینەوە ئاگادار کرانەوە، چوونە بارەگای سی ئێن ئێن و بەشێک کارمەندانی ئەو کەناڵەش کارەکانیانی بۆ ماوەیەکی کاتی جێهێشت.

تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و پۆلیس لە ماوەی نیو کاتژمێر کەناڵەکەیان پشکنی و دواتر جارێکی دیکە کارمەندان گەڕانەوە شوێنی کارەکانیان.

لەمساڵدا، چەندین کەسایەتی و دەزگای دژ بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە بۆمب و پاکێجی گوماناویی هەڕەشەیان لێکراوە کە بەرپرسی پێشووی سی ئای ئەی، رۆبێرت دی نیرۆ، کەناڵی سی ئێن ئێن و هیلاری کلینتن بەشێک بوون لەوان.

 

سەرچاوە: CNN 

H.J