به ڤيديۆ.. له سه‌ر كێوى ئه‌شكه‌وتى حه‌ڕا حاڵيان گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك كه‌س كه گومانده‌كرێت ده‌روێش بن و سه‌ر به ته‌ريقه‌تێكى ئاينى بن، له‌سه‌ر كێوى ئه‌شكه‌وتى حه‌ڕا له شارى مه‌ككه كۆبوونه‌ته‌وه و حاڵيان گرتووه.
گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و كه‌سانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به شێوه‌ى بازنه‌يى دانيشتوون و جووڵه‌ى سه‌ير به سه‌ريان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك وشه و ده‌سته‌واژه‌ى ناڕوون ده‌ڵێنه‌وه.