له هه‌ڵه‌بجه 2 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و له هه‌ولێریش 11 تووشبوو چاكبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: دوو تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵن، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبوونەته‌وە و گەڕاونەته‌وە بۆ ماڵەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، 11 تووشبووی كۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
گوتیشی: كۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌یشته 89 كه‌س.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (51)ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتبووه (332) تووشبوو، لەناویاندا (4) مردن هەیە و (198) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. به زیادكردنی دوو حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم گه‌یشته (334) كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش هه‌ڵكشا و به هه‌ژماركردنی (11) چاكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌كه گه‌یشته (209) چاكبووه‌وه.