یه‌كگرتووی ئیسلامی: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێت له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
خه‌ریكه ئه‌و واده‌یه كۆتایی پێدێت، كه یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ كۆتاییهاتنی حکومەت دیاری کردبوو، بۆئه‌وه‌ی چاکسازی لە کابینه‌ی ھەشته‌مدا بكرێت و دۆخی خەڵک چارەسەر بکرێت، بەڵام ئه‌گەرێکی زۆر ھەیە ئەو حزبە لە دوا کۆبوونەوەیان لە ١٥ی ئه‌م مانگه بڕیاری کشانەوە لەحکومەت بدات، بەوپێیەی حکومەت کاری لەسەر ناوەڕۆکی پرۆژەکەی یەکگرتوو نەکردووە.
عوسمان كاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەش ئاماژە به‌وه ده‌كات، چاوەڕوانی گوێگرتنین لەوتەی ئەو لیژنە حەوت کەسیەی کە له‌لایه‌ن یەگرتووه‌وه پێكهێندرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بەدواداچوون بۆ پرۆژەکە بکەن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ری گشانه‌وه‌ی یەکگرتوو له حكومه‌ت زیاتر ده‌كات.
زۆریەک لە چاودێرانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، کشانەوە یان مانەوەی لایەنەکان لەحکومەت ھیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، بەوپێەی خەڵک تەنھا چاوی لەسەر دابینکردنی مووچە و باشکردنی ژیانیانە، بۆیە پێویستە لایەنەکان ناکۆکیکەکان بەلاوە بنێن و, پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كانی خەڵک بکەن.
پرۆژەکەی یەکگرتوو، جگە لەوەی فشارێکی زۆری لەسەر حکومەت دروستکردووە تا چاکسازی بکات و دۆخی خەڵک باش بکات، لەھەمانکاتیشدا بەرپرسانی ھەریەک لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازی لە پرۆژەکە دەکەن و دەڵێن, پێویستە یەکگرتووش بکێشتەوە تا دۆخەکە لەم چەقبەستووە دەربچێت. له‌كاتێكدا پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵبژاردن به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ دۆخه‌كه ده‌زانن.