پۆلیسی ئه‌ڵمانیا عێراقییه‌كی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، هاووڵاتییه‌كی عێراقییان به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعش ده‌ستگیركردووه.
نوێنه‌رانی داواكاری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، ئاشكرایكرد، (ئه‌كره‌م. أ)، له باشووری رۆژئاوای وڵات ده‌ستگیركراوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا خۆجێیه‌كانی ئه‌ڵمانیاش، ئه‌و گه‌نجه عێراقییه، ته‌مه‌نی 18 ساڵه و تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعش دراوه‌ته پاڵ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، گومان ده‌كرێت له ساڵی 2014 له شاری مووسڵ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردبێت كه له شاره‌كه "خه‌لافه‌تیان" راگه‌یاند.
داواكاری گشتی گومانی ئه‌وه‌شی هه‌یه، ئه‌و گه‌نجه عێراقییه، ماوه‌ی 4 هه‌فته له ریزه‌كانی داعش راهێنانی كردبێت, له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌ك پاسه‌وانی به‌رپرسه دیاره‌كانی رێكخراوه‌كه كاری كردووه و له ساڵی 2015 به‌شداریی له شه‌ڕه‌كان كردووه له نزیك شارۆچكه‌ی بێجی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و گه‌نجه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015، عێراقی جێهێشتووه و له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، رووی كردووه‌ته ئه‌ڵمانیا.
ا. م