به‌هۆی رووداوی هاتووچۆوه 7 ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر رێگای دووكان - رانیه، 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوونه‌ته قووربانی و گیانیان له ده‌ستداوه.
كاتژمێر 1:00 دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی دووكان - رانیه و به‌رامبه‌ر گوندی فریزه‌ڵه له شاره‌دێی خه‌له‌كان، رووداوێكی هاتووچۆ روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه 7 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كه له ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا كرۆلادا بوون گیانیان له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له لایه‌ن فانه‌كانی په‌یجی كوردستان 24 نێردراون، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی تێدا بوون له جۆری توێتا كرۆلایه و له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نیدا به یه‌كیاندا كێشاوه، به‌ڵام ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه به ته‌واوی تێكشكاوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی گیان له ده‌ستدانی سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی.
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی به كوردستان 24 راگه‌یاند" هۆكاری سه‌ره‌كی پێكدادانی نێوان ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله خێرایی لێخوڕین بووه".