هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشته به‌رزترین ئاست
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 23/11/2017 ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، له دوو رۆژی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست، له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
هه‌ر چه‌نده به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌دواوه درووستبووه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت زۆر كه‌مبووه‌وه، به‌ڵام ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت رانه‌وه‌ستاوه، هه‌ر چه‌نده كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه، بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم، به‌راوورد به رۆژانی پاش درووستبوونی قه‌یرانه‌كان زیادیكردووه، به‌ڵام له چاو ئه‌و بره‌ی پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نێردرایه ده‌ره‌وه، هێشتا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌متر له نیوه‌ی بڕی پێشووه".
رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه، رۆژانه گه‌یشتووه‌ته 270 هه‌زار به‌رمیل و ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستی پاش قه‌یرانه‌كانی مانگی رابردووه".
به‌ڵام پێش قه‌یرانه‌كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "هیچ له بارودۆخه سیاسییه‌كه نه‌گۆڕاوه، ئه‌و بڕه‌یشی زیاد بووه، به‌هۆی هۆكاری هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌وه‌یه وهێشتا نه‌توانراوه بگه‌یه‌نرێته‌وه ئاستی سرووشتی پێشتر".
به‌ڵام له چاو رۆژه‌كانی پێشووتردا كه بڕی هه‌نارده 200 - تا 230 هه‌زار به‌رمیل بوو، توانراوه بڕه‌كه بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكرێته‌وه.