ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به سووریا داوایه‌ك له توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، داوا له توركیا ده‌كه‌ن سه‌رنج بخاته سه‌ر شه‌ڕی داعش.
جه‌یمس ماتیس، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نوره‌ددین جانیكلی، هاوتا توركییه‌كه‌ی، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، رایگه‌یاند، پێویستی توركیا له سووریا سه‌رنجی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش بێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای ده‌كات، جه‌یمس ماتیس، به وه‌زیری به‌رگری توركیای راگه‌یاندووه، دووباره سه‌رنج بخه‌نه‌وه سه‌ر شه‌ڕی داعش و رێگه نه‌ده‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، ئه‌و رێكخراوه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
ماوه‌یه‌كه به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، گرژییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره به‌دی ده‌كرێت، له‌لایه‌ك ئه‌مه‌ریكا هاوكاری سه‌ربازی و دارایی شه‌رڤانان ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.
ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، پێی ناوه‌ته 27ه‌م رۆژ و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه، نزیكه‌ی 100 هاووڵاتی شه‌هید و برینداربوونه و نزیكه‌ی 300 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوونه.